سەید حەسەن نەسروڵڵا: هەر گەمژەیەتیەک لەلایەن دوژمنەوە بکرێت، بوونی دەسڕینەوە

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل حیزبوڵڵا لوبنان


Jun 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە توندی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند: ئامانجی ناردنی کەشتییەکی گەڕانی غازی ئیسرائیل بۆ ناوچەی نسکۆ هێرشکردنە سەر خاکی لوبنانە.

وتیشی: ئامانجی دەستبەجێمان ئەوەیە کە ڕێگری لە ئیسرائیل بکەین لە دەرهێنانی نەوت و غاز لە کێڵگەی کاریش.

ئاماژەی بەوەش دا؛ بەرەی بەرگری و بەرخۆدان لە ڕووی سەربازییەوە توانای ئەوەی هەیە کە دوژمن لە کێڵگەی کاریش نەوت و غاز دەرنەهێنێت.

وتیشی: هەموو ڕێوشوێنەکانی ئیسرائیل ناتوانێت پلاتفۆرمی سەرکەوتوو بپارێزێت بۆ دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی کاریش.

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هۆشداریی ئەوەشی دا کە ئەوەی ئیسرائیل لە هەر شەڕێکدا لەدەستی دەدات زۆر زیاترە لەوەی کە  لوبنان لەدەستی دەدات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند: هەر گەمژەیەتیەک لەلایەن دوژمنەوە بکرێت، نەک هەر ستراتیژی، بەڵکو بوونیشی دەسڕینەوە.