فڕینی 2 فڕۆکەی بۆمب هاوێژی بی 52ی ئەمەریکا بەسەر کەنداوی فارس
/
جهان
/
زایەڵە
ئیسرائیل
ئەمریکا
کەنداوی فارس
ئێران
زایەڵە - فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند 2 فڕۆکەی بۆمب هاوێژی بی 52ی ئەمەریکا بە سەر کەنداوی فارس و ئاوەکانی باشووری ئێران فڕیون.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (CENTCOM) لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا نووسیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە دوو بۆمبهاوێژی هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا بی-52 بە ئاسمانی کەنداوی فارسدا فڕیوە.
هاوکات ڕاگەیێندرا فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل لە جۆری ئێف-16ی چاودێریان کردون.
تێبينيێك بنێرە: