سەرلێشێواوی بایدن لە ڕۆژھەڵاتی نێوە ڕاست دا

(0) / مقالە


Feb 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا٢٠ ی ژانویە کۆمەڵگایەکی دووجەمسەری و پڕ لە ئاژاوەی گرتۆتە دەست. ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەمریکایەکی پەرتەوازە و شیواوی لە سەرانسەری دونیادا بو ئەو بە میرات جێھێشتووە. چارەسەری ئەم دوو کێشەیە بۆتە ھۆی ئەوەی کە جۆبایدن تەنانەت پێوەندی لە گەڵ بنیامین نتانیاھۆ لە ریزی سەرەکی دانەنێت. ھەڵبەت گومان لە وەدا نییە کە جۆ بایدن ریگای ترەمپ سەبارەت بە ئیسراییل لە بەر ناگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی القدس العربی" گەلعاد ئاردان، بالویزی ئیسراییل لە واشنتۆن گوتوویەتی: بنیامین نتانیاھۆ سەبارەت بە وادەی پێوەندی جۆبایدن لە گەڵ سەرۆک کۆمای ئەمریکا دڵنگەران نییە.
بایدن کیشە گەلێکی گەورەتری وەک : کۆرۆنا و ئاکامە ئابوورییەکانی ھەیە کە دەبێت بەوانەدا بگات. بایدن لە گەڵ سەرۆکی زۆرێک لە وڵاتاندا پەیوەندی گرتووە بەڵام لە گەل نتانیاھۆ دا پەیوەندی نەگرتووە.
پەیوەندی نەگرتنی جۆبایدن لەگەڵ نتانیاھۆ دەکرێت لە چەن گۆشەوە بخرێتە بەر تویژینەوە. لە ھەر حال دا پەیوەندی نەگرتنی بایدن لە یەک مانگی سەرەتایی ھاتنی بو ناو کۆشکی سپی لە گەڵ سەرۆک وەزیری ئیسراییل نیگای زۆرکەسی بەرەو خۆی ڕاکێشاوە.
١ـ کێشە ناوەکییەکان و کۆرۆنا
٦ی ژانویە بە باشی ئەو ئەمریکایەی کە ترەمپ ڕادەستی بایدنی کرد نیشان دا. ھێرشی لایەنگرانی ترەمپ بوسەر بینای کونگریس و وێنەگەڵک کە لەم ھێرشانە لە دونیادا بڵاو بۆوە، باروودۆخی سیاسی ئەمریکای بە تەواوی گۆری.
سەرەڕای ئەوەی کە لێپرسینەوەی ترەمپ شکستی ھینا، بەڵام لە ڕاستی دا گومان لەمەدا نییە کە ترەمپ کۆمەڵگای ئەمریکای کرد بە دوو جەمسەر و کیشە سیاسییەکانی گەورە کرد .
بایدن لە  ڕیوڕەسمی سوێندخواردن  تاکوو ئیمرۆ زۆرجار باس لە یەکێتی و یەکڕیزی لە ئەمریکادا دەکات و بی گومان یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانی ئەم ڕۆژانەشیان گەڕاندنەوەی باروودۆخی ئەمریکا بۆ پێش سەرۆک کۆماری ترەمپە.
لە لایەکی ترە وە جۆبایدن لەگەڵ نەخوشینی کۆرۆنا ڕووبەڕوویە کە تاکوو ئێستا زۆرکەسی لە ناو بردووە و باروودۆخی ئابووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەرەو ئاقارێکی خراپ بردووە. بەم پێیە وادیارە لەم قۆناغەدا بایدن کاتێکی ئەوتۆی بۆ چارەسەری کیشە کانی سیاسەتی دەرەوە نەبێت و پەیوەندی نەگرتنیشی لەگەڵ نتانیاھو وەک ئەوەی بالویزی ئیسراییل ل واشنتۆن ڕای گەیاندبوو بۆ ئەم بابەتانە دەگەڕیِتەوە.
چین لە ریزی سەرەوەی نیگەرانییەکانی بایدن
چین ڕۆڵێکی ئەوتۆ لە وتەکانی ئەم دواییەی بایدن سەبارەت بە سیاسەتی دەرەکی دەگێرێت. یە کێک لە مەترسییە گەورەکانی ئەم ڕۆژانەی ئەمریکا، ولاتی چین و بەھێز بوونییەتی لە باری سەربازی و ئابوورییەوە. لەو یەک ساڵەی کە کۆرۆنا دونیای داگیر کردووە چین گەشەی ئابووری ھەبووە و لە ڕەھەندی ئابووری دا سەرکەوتوو بووە. لە لایەکی ترەوە بە گەشەکردن وپەرەسەندنی دراوی دیجیتاڵیەوە کە چین خستوویەتە ری ھەر رۆژباروودۆخی دۆلاری ئەمریکا لاوازتر دەبیت.
بایدن بە دوای چارەسەری کیشەیەک دای کە ترەمپ لە گەڵ چین دا درووستی کردووە ،لە بە ر ئەوەی ئەم دوو وڵاتە ناکۆکییەکی ئەوتۆ لە نێوانیان دایە. بەم پێیە وادەرناکەویت ڕۆژھەڵاتی ناوە ڕاست و ئیسراییل ئەم روژانە لەریزی سەرەکی ئامانجەکانی بایدن بن.لە ڕاستیدا چین و کیشەکانی بەردەست ئەمریکا سە بارەت بەم وڵاتە ، لە پلەی یە کەمی نێو نیگەرانییە کانی سیاسەتی دەرەکی بایدن دان.تەنانەت چارەسەری کیشەکانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاستدا و پەیوەندی گرتن لە گەڵ سەرەکی ترین ھاوپەیمانی دا ھیندە گرنگی نییە.
گۆڕینی ھەڵسووکەوت سەبارەت بە ئیسراییل
ترەمپ ھەل ومەرجی بۆ ھەلسووکەوتی ئیسراییل لە ڕۆژھەڵاتی نێوە ڕاست دا بە تە واوی کردۆتەوە و لایەنگریکی گەورە بوو بۆ ئیسراییل. ئەو لە چوارساڵ سەرۆک کۆماری خۆی دا بە گۆڕینی شوێنی بالوێزخانەی ئەمریکا و ناوبژیوانی بو دەسپێکی پێوەندی نێوان ئیسراییل و وڵاتە عەرەبییەکان لایەنگری تەواوی خۆی بۆ ئیسراییل دەرخست.
بەڵام وادەر ناکەوێت جۆ بایدن بییەوێت ئەم رێگایە درێژە پێ بدات و بەم شیوەیە لە ناوچە کەدا توندئاژۆبێت. ھەر بۆیە بە دوای ریگایەکی نوێ و نەرمترە، ھەڵبەت گومان لەوەدا نییە بایدن سیاسەتە سەرەکییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئیسراییل ڕچاو دەکات. بەم پێیە پەیوەندی نەگرتنی بایدن لە گەل نتانیاھو دەتوانێ لەم خاڵەوە سەرچاوە بگریت .
پەرەستو بەھرامی