سەفەری ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزهەبەکان بۆ سلێمانی

(0) / / فرهنگی / زایەڵە داوود حەسەن پوور سلێمانی حەمید شەهریاری تەقریب مەزەهەبەکان کەسنەزانی


Jun 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزهەبەکان سەفەری شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ چەند کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و کەلتووری دیدار و گفتوگۆی کرد.
داود حەسەن پوور نوێنەری کەلتووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بۆ زایەڵە، ڕایگەیاند: حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزهەبەکان سەفەری شاری سلێمانی کردووە و ئەم دیدارە، گرینگیی وڵاتانی دراوسێ و ئەو ناوچانە بۆ ئێران دەردەخات کە نێزیکی و هاوبەشیی ئایینی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ ئێران هەیە.
ئاماژەی بەوەش دا کە حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزهەبەکان بە هاوڕێەتی دوو جێگری ڕۆژی هەینی گەیشتۆتە سلێمانی و لە لایەن بەرپرسانی باڵای سیاسی و کەلتووری و ئایینی ئەم پارێزگایەوە، پێشوازیی لێکراوە.
ڕاشیگەیاند: حوجەتولئیسلام شەهریاری وێڕای ئەنجامدانی چەند دیدارێک لە نێزیکەوە لەگەڵ بارودۆخی فەرهەنگی و مەزهەبی سلێمانی ئاشنا بوو.
حەسەن پوور جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە سەفەری حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزهەبەکان بۆ سلێمانی و دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ کەسایەتی فەرهەنگی، سیاسی، ئایینی و هەروەها ژمارەیێک کەسایەتی زانستیی ئەم پارێزگا گرینگ و دراوسێیە، دەرخەری گرینگی و سەرەنجی تایبەتی ئێران بە دراوسێکانی بە تایبەت ئەو ناوچانەیە کە نێزیکیی و هاوبەشیی فەرهەنگی و ئایینی زۆریان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە.