هونەرمەندێکی بۆکانی لە لێژنەی هەڵسەنگێنەرانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فیلمی کارتۆنی نەرویج

(0) / / زنان / زایەڵە بۆکان نەرویج کارتۆن


Jun 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مونیرە ئەحمەدی هونەرمەندی شاری بۆکان وەک یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگێنەرانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فیلمە کارتۆۆنییەکانی نەرویج ۲۰۲۲ بەرهەمە نێردراوەکان بۆ ئەم فێستیڤاڵە هەڵدەسەنگێنێت.

مونیرە ئەحمەدی کەسایەتییەکی لاوی کورد و سەرکەوتووی بواری هونەرە وێناییەکانە و پێشتریش بەرهەمەکانی لە مۆزەخانە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتە جۆراوجۆرەکان نمایش کراوە.

بەرهەمەکانی پێشبڕڕکێی نێودەوڵەتیی کارتۆنی نەرویج ۲۰۲۲ لە لایەن ۹ هەڵسەنگێنەر لە وڵاتانی ئەمریکا، کۆریای باشووری، میسر، یابان، کۆماری ماڵت، ئێران، فەلەستین، بەرازیل و ئیتیۆپی هەڵدەسەنگێندرێن.