خەڵاتی گەورەی بینەرانی فێستیڤاڵی فیلمی مادرید بۆ فیلمی «دەریا»

(0) / / فرهنگی / زایەڵە دەریا مادرید سینەما ئێران


Jun 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - کورتە فیلمی «دەریا» لە فێستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی مادرید خەڵاتی وەرگرت.

 کورتە فیلمی «دەریا» لە نووسین و دەرهێنانی سەحرا ڕەمەزانیان پاش بەشدار بوونێکی سەرکەوتوو لە بواری نێودەوڵەتی، یەکەم خەڵاتی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی «خەڵاتی گەورەی بینەران» لە فێستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی مادرید (FICMAD) وەرگرت.

 ئیلیا شەمس و محەمەدکازم شیران ئامادەکارەکانی ئەم فیلمەن.

 فەرزانە سەلەحشوور، فەرزاد عەلەوی، پوویا حەقیقی و سەحرا ڕەمەزانیان لەم کورتە فیلمەدا ڕۆڵیان بینیوە.

 ئەم کورتە فیلمە تا ئێستا لە فێستیڤاڵەکانی   London Short Film Festival، Twin Rivers Media ئەمریکا، Indiex Film Festival  لۆس ئانجلێس، NewFilmmaker  نیۆیۆرک،  Indie Short Film Festival لۆس ئانجلێس، ROFIFE  تورکیا، Clapperboard Golden بەرازیل،Changing Face ئۆسترالیا  و... بەشداری کردووە.

فێستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی مادرید(FICIMAD) لە ۹ی juinی ۲۰۲۲ لە شاری مادریدی ئێسپانیادا بەڕێوە چوو.