محەممەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد

(0) / / فرهنگی / زایەڵە محەممەد ئەربیلی هەولێر


Jun 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هونەرمەند محەممەد ئەربیلی لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ژین لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
هونەرمەند محەممەد ئەربیلی رۆژی دووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022، کۆچی دوایی کرد.
 محەممەد ئەربیلی ماوەیەک بوو بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە بوو و یەکێک لە گورچیلەکانی لەکارکەوتبوو، بڕیار بوو نەشتەرگەری بۆ گورچیلەی بکرێت.
 هونەرمەند محەممەد ئەربیلی بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە لە منداڵییەوە گۆرانی دەگوت و خاوەنی چەندین گۆرانییە لەوانە، ئەی دلێران، کچەی کافرۆش، یەڵڵا شۆفێر و هەولێر.
 لەبارەی ئەو هونەرمەندەوە نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "محەممەد ئەربیلی لە بنەڕەتدا خەڵکی باڵەکایەتییە و ئەوەی دەگوترێت تورکمانە دروست نییە، بەڵام بە تورکمانی گۆرانی گوتووە."
گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە محەممەد ئەربیلی ساڵی 1959 لە رادیۆی بەغدا گۆرانی تۆمارکرد، بەڵام پێشتریش گۆرانی گوتبوو و گوتیشی: "ئەو هونەرمەندە چەند سروودێکی بەناوبانگی هەیە وەک ئەی دلێران و لاوانی کورد و زووش لەسەر ئەو سروودانە دەستگیرکراوە و ئازار دراوە."