بوومەلەرزە لە ئەفغانستان؛ ٢٥٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

(0) / / جهان / زایەڵە بوومەلەرزە ئەفغانستان


Jun 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی خوستی لە باشوری ئەفغانستان هەژاند.

بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی خوستی ئەفغانستان 250 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی تریش بریندار بوون.

ناوەندی ئەوروپی بۆ بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستانیش هەستی پێ کراوە

بیلال کەریمی، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان داوای لە سەرجەم ڕێکخراوە خێرخوازییەکان کرد تیمەکانیان بنێرن بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.