1 / 13
2 / 13
3 / 13
4 / 13
5 / 13
6 / 13
7 / 13
8 / 13
9 / 13
10 / 13
11 / 13
12 / 13
13 / 13

(0) / فرهنگی


Jun 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور لەزانکۆی هەڵەبجە دیداری بۆ خوالێخۆشبوو پ،د حمەی مارف بۆزمانەوانی نوێ ڕێکخست .

پرۆفسیۆر د شێرکۆ حمەئەمین ئامادەکاری دیدارەکە بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور/ زانکۆی هەڵەبجە لەیادی ١٢ ساڵەی کۆچی دوای حمەی مارف  مامۆستای هەموومان  دیدارێکمان ڕێکخست  لەژێرناوی ( یاد و وەفا )  بۆزمانەوانی نوێ ، دیدارەکە لە دوو بەش پێکهاتووە بەشێکیان  یادەوەری  و پێشکەش کردنی فلیمی دیکۆمێنتاری .

وتیشی، بەشەکەی دیکەی دیدارەکە پانێلێک و پێشکەش کردنی  توێژینەوەی زانستی لەبواری زمانی کوردی و ئینگلیزی  و پەیوەندی  زمان بەئاستەکانی تر و زانستەکانی ترەوە .

ڕونیشیکردەوە، بەوئومێدەی ئەمە ببێت بەکلتورێک بۆ کەسانی زیندوو بەتایبەت وەبۆکەسانی کۆچکردوو  بەتایبەتر مامۆستایانمان حمەی مارف  و مارف خەزنەدار و  عزدەیم مستەفا ڕەسوڵ و عەزیز گەردی  و هەموو ئەو ئازیزانەی تر کەخزمەتی گەورەیان بەزمان و ئەدەبی کوردی کردووە .

هێمای بەوەشکرد، ئەمە ئەرکی ڕاستەوخۆی  وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانکۆکانی کوردستانە کەئەم کارە ئەنجام بدەن ڕۆحی شاد بێت، سوپاس بۆ ئامادەبونی ئێوەش وەک دەزگای میدیای زایەڵە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم