بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان؛ 950 گیانلەدەستدان و 600 بریندار
/
جهان
/
زایەڵە
ئەفغانستان
قوربانی
زایەڵە - ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ئەفغانستانەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 950 کەس بەرزبووەوە.
ئیدارەی کارەساتەکانی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، تائێستا 950 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 600 کەسیش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند، بوومەلەرزەکە لەلایەن 119 ملیۆن کەسەوە لە هەریەکە لە ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان هەستیپێکراوە.
تێبينيێك بنێرە: