بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ مەتیۆ تولێر باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنییەتی پەرەپێدانیانی تاوتوێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ مەتیۆ تولێر باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی دولایەنی تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی نووسینگەی فەرمی سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنەکەی پێنجشەممە ۷_ی کانوونی دووهەم کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەنجام درا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی وتووێژە ستراتیژییەکانی ئەو دوو وڵاتە تاوتوێ کرا.
هەروەها لە ئەم چاوپێکەوتنەدا، نوێترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە لە ڕێگای وتووێژ بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی و سەروەری و خۆ دوورگرتن لە هەر چەشنە دەستێوەردانێک لە کاروباری نێوخۆی وڵاتان کردەوە.
کۆتایی/.