زایەڵە - هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی زیاتر کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بەم شێوەیەی لای خوارەوە زیاد بکات .
لە سنووری رۆژهەڵاتی سلێمانی (۲) دوو تاقیگە (تانجەڕۆ)
لە سنووری رۆژئاوای سلێمانی (۲) دوو تاقیگە (تاسلوجە)
لە ناوچەی پیشەسازی (٤) چوار تاقیگە کراوە دەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بەڕاد
هەروەها ئەو ئوتومبیلانەی کە ژمارە کاتین و لێدراویان هەیە لە گۆڕەپانی تابلۆکان تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت .
لە رۆژی یەکشەممە ۱۷/٠۷/۲٠۲۲ سیستەمی پشکنینی بەڕاد بەم شێوازە نوێیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم