زایەڵە - تادێت كاردانەوەكان لەسەر دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵ فراوان دەبێت و جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەروارەی دیاری كراوە بۆ پرۆسەی خوێندن لە هەرێم نەگونجاوە.
عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیاند، وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەیەكی خوێندنی داناوە، لە ناو ساڵنامەكەدا تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان و ناكۆتاكان و خولی یەكەم و دووەم هەمووی دیاری كراوەو كتێب دابەش دەكرێت و هەموو ڕێكارەكانی دەستپێكردنەوەی خوێندن دیاری كراوە كە ئەوەش شتێكی باشە.
وتیشی، بەڵام بەداخەوە 4-9 دیاری كراوە بۆ سەرەتاو دەستپێكردنی خوێندن كە تێبینیمان لەسەر ئەوە هەیە، چونكە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما تیایدا زۆر بەرزەو گرفت بۆ مامۆستایان و قوتابیان دروست دەكات و بەشێكی زۆر لە قوتابخانەكان فێنككەرەوەیان نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو وەزارەتی پەروەردە پرس و ڕایی زیاتری لەسەر ئەو بابەتە بكردایەو پێمان باشە سەرەتای خوێندن بخرێتە كۆتایی مانگی نۆ و 4-9 كاتێكی زوەو هیوادارم بە بڕیارەكەدا بچنەوە.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم