زایەڵە - نەبەز نەقشبەندی مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، سەردانی جۆبایدن بۆ ناوچەکە ڕەهەندی زۆر و مەلەفی زۆر دەگرێتەوە، سەبارەت بە ئیسرائیل جەخت کردنەوە لەپاراستن و جەخت کردنەوە لە تەتبیع کردنی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، پاشان لەئەگەری ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی ئێران ئەمریکا ئەخاتە بەردەم ڕازی کردنی ئیسرائیل بەپێدانی چەک و هاوکاری زیاتر و چەکی ستراتیژی و پێدانی فڕۆکەی f35.
وتیشی، سەبارەت بە عەربستانی سعودی باسکردنی تەتبیع و دەست خۆشی کردن لێیان کە ئاسمانی وڵاتەکەی لەمەودوا بەڕووی فڕۆکەی ئیسرائیل کراوە دەبێ، داواکاریەکانی ئەمریکا بریتین لە زیادکردنی بڕی نەوتی خراوە ڕوو لەبازاڕی نەوت، داواکردن بەڕازی بونی سعودی و وڵاتانی کەندوای فارس بە ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و گوێ گرتن لەخواستی ئەوان بۆپڕکردنەوەی پێداویستی سەربازی و چەکی ستراتیژی وە پێدانی فڕۆکەی f35 .
ڕوونیشیکردەوە.هەروەها هاوکاری کردنی عێراق لەڕووی وزەی کارەبا و پاڵپشتی کردنی نەتەوەکانی عێراق و دوورکەوتنەوەیان لە تائیفیە و وڵاتانی عەرەبی دوای ئەزمون وەرگرتنیان لەشەڕی یەمەن بەئاشکرا دەڵێن ئامادەنین بچنە هیچ بەرەیەکەوە دژی بەرەیەکی تر.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم