زایەڵە - عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایش دەستیان گرت بەسەر ٥٠٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا ، ١٠ساڵ پێش ئێستا ژمارەی بازرگان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەرلەهەرێمدا ١٠ هەزارکەس بوە، بەڵام بەپێی داتای تازەی ڕاپۆرتەکانی تایبەت بەبەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر ژمارەکە ٢٠ هێندەی ترزیادیانکردوە .
وتیشی، گەر لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرینەی بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە ڕەگەزی پیاو بوبێتن لە ئێستادا ژمارەی ژنان ومناڵانیش ڕێژەکەیان زیادی کردوە .
ڕاشیگەیاند: بەپێی وتەی لێکۆڵەرانی تایبەت بازرگانەگانی ماددەی هۆشبەر لەئامێری جۆراوجۆردا هەوڵی هێنانی ماددەکەدەدەن بۆناوهەرێم لەنمونەی خستنەناومەنجەڵ، سەماوەر ، کلێنێکس، تەنانەت کەسی دەستگیرکراوهەیە لەناوجەستەی خۆیدا ماددەی هۆشبەری شاردۆتەوە تاکو بیگەیەنێتە هەرێم .تاساڵی ( ١٩٩٠) هیچ کەیسێکی بازرگانی یان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرلەدادگاکانی هەرێمدا بونیان نەبوو، بەڵام لەئێستادا کەیسێکی زۆر تایبەتە بەماددەی هۆشبەر.
ڕونیشیکردەوە، جاران کە دەوترا دەستگیراوە بە سەرچەند گرامێک یان چەند پاکەتە حەبێکی ماددەی هۆشبەردا هەموان ڕادەچڵەکین و موومان گرژدەبوو، کەچی لە ئێستادا بەیەک جار سەدان کیلۆ دەستی بەسەردادەگیرێت لەگەڵ ملیۆنان پاکەت و دەنکە حەپیش، و هەزاران کەسی بازرگان و بەکارهێنەریش لە نێو زیندانەکاندان کەچی نامان تاسێنێت و ڕاناچڵەکێێن پێی .
لە ئێستادا کار گەیشتۆتە ئەوەی باندەکانی بازرگانی وبەکارهێنەرانی ماددەهۆشبەرەکان ڕووبەڕووی هێزەئەمنیەکان دەبنەوە و تەنانەت لە ڕووبەڕووبونەوەکانیشدا شەهید و بریندار دەدرێت لەهێزە ئەمنیەکاندا. عێراق بە گشتی و هەرێم بەتایبەتی بوونەتە دەروازەیەک بۆگوزەرکردنی ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی دەوروبەردا،و بوەتە شوێنێکیش بۆساخبونوەی ماددەکە .
دەبێت کەی بەرپرسانی عێراق وهەرێم بەئاگابێنەوە لەو بازرگانی وئالودەبونە فراوانەی هاوڵاتیانیان بەوماددەترسناکە کەگەلێک ترسناکترو ومەترسیدارترە لە تیرۆر و گەندەڵی و کۆلێرا و کۆرۆنا و هتد بابەتەکە هێندە تەشەنەی سەندوە کە لەمانگی شوباتی ( ٢٠٢٢)دا لەبەردەم دادگادا لە پارێزگای میسان دادوەرێک بکوژرێت و تیرۆربکرێت تەنها لەبەرئەوەی لەسەر دۆسیەی ماددەی هۆشبەرکاریکردوە.
لەسەرئەم بابەتە قسەزۆرکراوە، بەرنامەی جۆراوجۆرپەخشکراوە بەڵام کاردانەوەکانوبەگژاچونەوەکان بۆڕووبەڕووبونەوەی لەئاست پێویستدا نەبوون . گەربەزوویی بەربەم بڵاوبونەوە بەرفراوانەی بازرگانی وبەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا نەگیرێت ئەوابەشێوەیەک کۆمەڵگای کوردی تێکدەچێت وبێ شیرازەوپەرتەوازە دەبێت کەخستنەوەسەرسکەی خۆی دەبێتەکارێکی مەحاڵ و دەبینە کۆمەڵگایەکی بێهۆش. بۆیە پێویستە هەموان لەتاکەوە تاخێزان وکۆمەڵگەوڕێکخراوەکانی کومەڵگەی شارستانی ولایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکانیش بەشداربین لەبەرەنگاربونەوەی بازرگانی وبەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ،و دوورکەوتنەوەلێی بکەینە کلتور بەکردار نەک هەربە گوفتار .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم