زایەڵە - پرۆفسیۆر د شێرکۆ حەمە ئەمین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ تورکیا بەنیازی داگیرکاری و ئەوەندەی ترداڕمانی ئابوری هەرێمە بەتایبەتی کەرتی گەشتیاری بۆیە بردنەدەرەوەی ئەم کەیسانە و سکاڵا تۆمارکردن لە سەر تورکیا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کاریگەری دەبێت هاوکات کاتی ئەویەودرەنگیشە ئەگەر دەتوانن هەڕەشەکان دژی تورکیا بەکرداربکرێن.
پرۆفسیۆر د شێرکۆ حەمە ئەمین لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، رەفتارە فاشی و دژەمرۆییەکانی ئەردۆگانی فاشی هەمووسنورێکی تێپەڕاندوە و لە هەموو لایەک پەلاماری کورد دەدات و پلانی گڵاوی داگیرکاری جێبەجێدەکات، لە تەنیشت ئەمەشەوە بەردەوام تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان و شوێنی گەشتیاری و مەدەنی دەکات و خەڵکی مەدەنی شەهید و بریندار دەکات وەک چۆن پێشتر لە کونەماسی و کورتەک و زۆر جێی تریش کردویەتی، لەگەڵ ئیدانەی ئەم ڕەفتارە فاشیانەی تورکیا و سەرجەم کار و پلانە دوژمنکارییەکانی بەڵام شەهید و بریندارکردنی ئەمجارەی سنوری زاخۆی کاردانەوەکانی جیاواز و توندن، ئەمەش بەشێکی زۆر پەیوەندی بەوەوەهەیە سەرجەم قوربانییەکان عەرەبی خوارو ناوەڕاستی عێراقن کوردنین.
ناوبرا وتیشی، لەلایەکی ترەوە جۆر و شوێن و کاتی هێرشەکەش کاریگەری هەیە، تورکیا بەنیازی داگیرکاری و ئەوەندەی ترداڕمانی ئابوری هەرێمە بەتایبەتی کەرتی گەشتیاری بۆیە بردنەدەرەوەی ئەم کەیسانە و سکاڵا تۆمارکردن لە سەر تورکیا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کاریگەری دەبێت هاوکات کاتی ئەویەودرەنگیشە ئەگەر دەتوانن هەڕەشەکان دژی تورکیا بەکرداربکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، نەفرەت لەئەقڵیەتی شەڕانگێزی و رۆحی قوربانییەکان شادو هیوای چاکبونەوە بۆبریندارەکان دەخوازین .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم