وەزیری دەرەوەی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە دەسەڵاتی بێ سنووری سەرۆکی ئەمریکا و بوونی چەکی ئەتۆم لە دەستی ئەودا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران له پێگهی تایبهتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگهیاند: " سەرۆک کۆماری یاخی کە تۆڵە لە گەلەکەی خۆی دەکاتەوە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا کردەوەی زۆر خراپتری لە دژی ئێمە و خەڵکانی دیکە ئەنجام داوە."
ئەم توویتەی زەریف دوای ئەوە دێت دۆنالد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند ئهنجامهكانی ههڵبژاردن قبول ناكات و لایهنگرانی ههڵیان کوتایە سهر بینای كۆنگرێس كه رووداوێكی مێژووی بوو، خهلكی ئهمریكا و وڵاتانی جیهانی تووشی شۆک كرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە درێژەی توویتەکەیدا نووسی: کێشەکە لەوەدایە هەر ئەم کەسە خاوەنی دەسەڵاتی بێ سنوورە بۆ دەستپێکردنی جەنگی ئەتۆمی کە ئەمەش نیگەرانیەکی ئەمنی بۆ تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ئهمه له كاتێكدایه كه کۆنگرێسی ئەمریکا لە دانیشتنی هاوبەشی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران لە ڕۆژی پێنج شهممه 7ی كانونی دووهمی 2021، سەرکەوتنی بایدنی پەسەندکرد.
کۆنگرێسی ئەمریکا کە پێکهاتووە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران بە ٣٠٦ دەنگ سەرکەوتنی جۆ بایدنی وەک ٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا پەسەندکرد.
کۆتایی/.