زایەڵە - مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكوومی، گەیشتە بەغدا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدرال و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.