زایەڵە - شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەوەی وا تێگەشتبێت کە تۆپبارانکردنەکەی تورکیا بۆ گوندی بەرخێی شاری دهۆک و کوشتنی گەشتیارە عەرەبەکان پەیوەندی بە نزیکی گەریلاکانی پەکەکەوە هەبێت یان بەهۆی هەڵەی سەربازییەوە بووە یان پلانی پێشوەختە نەبووە، هەڵە دەکات.
ئەوەیشی پێی وایە کە ئیتر حکومەتی عێراق تەواوی گوشارە نێوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی دەخاتە گەڕ بەمەبەستی وەدەرنانی سوپای تورکیا و داخستنی باڵوێزخانەکان و حکومەتی عێراقی بەسوارچاکی خۆنەیست دێتە بەرچاو، هەڵەدەکات.
وتیشی، ئەو بابەتەی کە ڕوویدا پەیوەندی بە کەیسی یەکلایکردنەوەی بۆری نەوت و فرۆشتنیەوە هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا، ئەو کەیسە یاسایی و داوایانەی کە لە دادگاکانی فەرەنسا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەسەر تورکیا بەرزکراوەتەوە. بەڵکو چەندین پەیامی شاراوە لەو هێرشەدا هەیە، لەبەر ئەوە تکایە ئاگاداربن لەسیاسەتدا دروشم وخۆپیشاندان و سوتاندنی ئاڵا و چوونەسەر باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکان تەنیا بۆ چەواشەکارییە، پێویستە کورد بەمە فریونەخوات ئەگەر لەکەللەسەریدا مێشکێک ماوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم