زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوی سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: بە بڕیاری (ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە) ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی۹ی۲۰۲۲ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۲-۲۰۲۳) دەبێت لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ سێ ڕۆژی سەرەتا دەوام  بەرنامەیەکی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن کە پاشتر وەردەکاریەکەی بە گشتاندنێک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەنێردرێت.