زایەڵە – باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەفتەری بیرئانینی شەهیدانی هێرشەکی تورکیا بۆ سەر ناوچەی گەشتیاریی زاخۆی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق واژۆ کرد.
محەمەد ئالی ئیسحاق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بە ئامادەبوون لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان، حکومەت و گەلی عێراق، جەختی کردەوە سەر پشتگیریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق.
چوارشەمەی حەوتەی ڕابروود لە هێرشی سوپای تورکیادا بۆ ناوچەیێکی گەشتیاریی لە زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆک ٩ هاوڵاتی عێراقی شەهید بوون و ٣١ی دیکەش بریندار.
قوربانیانی ئەم هێرشەی تورکیا هەموویان خەڵکی بەغدا بوون و بۆ گەشت سەردانی ئەو ناوچەیان کردبوو.