وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆک کۆماری ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە بەپێچەوانەی لێدوانەکانی، هەمان سیاسەتی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەی گرتۆتە بەر.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی پرێس تی ڤی، وتی: جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدواندا دژایەتی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ دەکات بەڵام لە کردەوەدا هەمان سیاسەتی گرتۆتە بەر.
ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: ئەمریکا ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی مەگەر ئەوەی کە هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێت، سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێ مافی ڤێتۆ بۆ هەر بڕیارێک بەکاربێنێت.
وتیشی: لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا شتێک بە ناوی مافی ڤێتۆ نییە و ئەوەی لە پەڕلەمانی پەسەندکرا دەبێ جێبەجێ بکرێت، وەک ئاماژەیێک بە پەسەندکرای کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.