زایەڵە - وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان رایدەگەیەنەێت؛ داهاتی وەزارەتەکەیان 70%ـی بودجه‌ی هه‌رێم دابین ده‌كات.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانه سروشتییه‌كان بە وەکالەت رایدەگەیەنێت؛ وەزارەتەکەیان سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی 70%ـی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه بڕێكی داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه، كه ئێمه ده‌ڵێین داهاتی وه‌زاره‌ت مانای فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی سوته‌مه‌نی پێویسته بۆ وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا وەک (غاز ، نەوتى ڕەش ، دیزل) کە مانگانه نزیكه‌ی 80 ملیۆن دۆلار خه‌رجی تێچوه‌كه‌یه‌تی، كه ساڵانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار ده‌كات.
وتیشی: وەزارەتەکە سەرچاوەى سەرەکى دابینکردنى غازى ماڵان و لایەنى بازرگانییە کە رۆژانە زیاتر لە (550-600) تەن دابین دەکات، به گوژمه‌كی پاڵپشتی مانگانه به بڕی 10 ملیۆن دۆلار كه ساڵانه ده‌كاته 120 ملیۆن دۆلار.
کەمال محەمەد دەشڵێت: دابینكردنی 3 ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هاوڵاتیان به نرخێكی پاڵپشت (مدعوم) کە مانگانە ئەم پاڵپشتیە زیاتر لە (31) ملیۆن دۆلار وه ساڵێك ئه‌گه‌ر حسابی بكه‌ین ده‌كاته 372 ملیۆن دۆلار.
وەزیری سامانە سروشتییەکان رونیکردەوە، له‌م كابینه‌یه‌دا توانیومانه زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزی کۆمپانیا بیانیەکان ئەوانەى لە بوارى نەوت و گاز کار دەکەن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌دا بكه‌ین به بڕێك له داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته، جگە لەوەش ڕێژەیەکى باش لە قەرزى کۆمپانیاى بەرهەم هێنانى کارەبا کەچەندین ساڵ بو لەلاى حکومەت مابون وەکو قەرز ئێمه توانیومانه هه‌ندێك له‌و قه‌رزانه ئه‌دا بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان چەندین پڕۆژەى گرنگی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم له‌سه‌ر داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته ئەنجامداوە وه‌كو پڕۆژه‌ی ئاوى، کارەبایی، تەندروستى، رێگاوبان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پڕۆژه‌كانی نه‌وت و غازیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.