زایەڵە - پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو.
پۆلیسی  سلێمانی  ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە دوو هاوڵاتی ئێرانی لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە ڕفێنراون و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای 4 ملیار تمەنیان لێ دەکرێت.
دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بەشی پۆلیسی سەیدسادقی ڕاسپاردو زانیاری تەواوی پێدان لەسەر شوێنی تۆمەتباران کە ئەو دوو هاوڵاتیەیان ڕفاندووە
دوای بەدواداچون ولێکۆڵینەوەکان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها توانرا شوێنی تۆمەتباران لەقەزای سەیدسادق بدۆزرێتەوەو ڕفێندراوەکان ئازادبکرێن و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکرێن کەژمارەیان پێنج تۆمەتبارە.
لەئێستادا تۆمەتباران
( ف، ح ، ع) لەدایکبووی 1993
( ن، ح ، ع) لەدایکبووی 2002   
(ه ، م، ح )  لەدایکبووی 1995
( ا ، ح ، م ) لەدایکبووی 2002
( ز ، ع ،ع ) لەدایکبووی 1999
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم