زایەڵە - لە سنوری ماوەت ئاگرێکی فراوان کەوتەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵیان پێگەیشت کە لە سنوری گوندی ( هەنجیرە سورێ ) لە قەزای ماوەت ئاگرێك کەوتۆتەوە، دەست بەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر بە هاوکاری ئاگر کوژێنەوەی ماوەت و خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن ، لە ئەنجامدا بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ( ٨ ) دۆنم پوش و پاوان و دەیان داری سروشتی و هەروەها ( ٢ ) دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان سووتان .
دوای لێکۆڵینەوە وبەدواداچوون توانرا هاووڵاتیەك بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسا بکرێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم