زایەڵە - محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی، پێنج تەئكیدیان لە گرنگی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان.
نوسینگەی حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی.
ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەكان و بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی كرا، و جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و دەستەبەركردنی داواكاری ئەو قۆناغەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت.