زایەڵە - نووسینگه‌ی مه‌رجعی باڵای ئایینی شیعەکان لە عێراق، سه‌ید عه‌لی سیستانی راگه‌یاند سبەی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌مه‌.

 نووسینگه‌ی ئایەتوڵڵا سه‌ید عەلی سیستانی له‌راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند" سه‌ره‌رای هه‌وڵدان به‌ڵام بینینی مانگی له ‌شه‌وی رابردوو له ‌ناوچه‌ی ئێمه‌ به‌چاو نه‌بینراوه‌، بۆیه‌ سبەی‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌می ساڵی 1444 كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌.