زایەڵە - وتەبێژی ره‌وتی سه‌در هۆشداری ده‌دات و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان و دەشڵێت، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ چاكسازین.
ساڵح محەمەد عێراقی کە بە "وەزیری سەدر" ناسراوە (شەممە 3-7-2022) لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختی کرد: "ئێمە لایەنە سیاسییەکان بە بەرپرسیار دەزانین لە هەر هێرشێک بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز."
هاوکات پەیامەکەی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، " پاره‌ی عێراقییهكانتان دزی، بۆیه له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خوێنی خۆپیشانده‌ران بوه‌ستن ."
هەر لە پەیامێکی دیکەدا وەزیرەکەی سەدر دەڵێت "داواکاری ئێمە سەربەخۆی و دەستپاکی دادگایە."