زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای دەستپێکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی مەلیک مەحمود ئەمڕۆ شەممە ٣٠/٧/٢٠٢٢ تیمەکانی کۆمپانیای پلان دەستیانکردوە بە کارکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی روناکی شەقامی سەرەکی سلێمانی -تاسلوجە.
پرۆەکە لە دووبەش پێکدێت ، بەشی یەکەم شەقامى مەلیک مەحمود (٦٠مەتری ) بەشی دووەمیش شەقامی تاسڵوجە -سلێمانی کە لەسەر بودجەى رێکخراوى (UNDP) بەبڕى (2) ملیۆن دۆلار جێبەچێ دەکرێت و کە لەلایەن پارێزگاوە خەرج دەکرێت و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکى هونەرى لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت کە گۆڕینى پێکهاتەکانى تۆڕى رووناکى (ئینارە)ى هەردوو شەقامەکە لە خۆدەگرێت کە درێژی هەردوو تۆڕەکە ٣٥ کیلۆمەترە.
شەقامی تاسلوجە - سلێمانی ١٥ کیلۆمەترەو کە گۆڕینی (٧٨٧) گڵۆپ لە خۆدەگرێت بۆ گڵۆپی لید کە لە جۆری سۆدیۆمە کە کارەباى زۆر کەم دەوێت و دۆستى ژینگەیە.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (پلان ) جێبەچێ دەکرێت و بڕیارە پرۆژەکە لەماوەى (365) رۆژدا تەواو ببێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم