زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی 39 ساڵه‌ى يادى جينۆسايد و ئه‌نفالكردنى 8 هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پياوى سڤيلى بارزانيدا دووپاتی کردەوە، "ئه‌نفالى بارزانييه‌كان هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشيه به‌رخودانى گه‌لى كوردستان".
لە بەیاننامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: وه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساتانه‌ى مێژوو نه‌يانتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ژيان و مانه‌وه بشكێنن، بێسه‌روشوێنكردن و ئه‌نفالى بارزانييه‌كانيش هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشيه به‌رخودانى گه‌لى كوردستان و تێكۆشانى له‌پێناو ئازاديدا و تاوانبارانى ئه‌نفال نابوود بوون.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: سڵاو و رێز بۆ خێزان و كه‌سوكاريان ده‌نێرين، كه دواى ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساته، به‌رگه‌ى ژيانێكى زۆر سه‌خت و تاڵيان گرت و هه‌زاران دايكى سه‌ربه‌رز، به ته‌نيا و بێچاره، ئه‌ركى بژێوی و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانيان كه‌وته ئه‌ستۆ و نه‌وه‌يه‌كى دڵسۆزيان پێگه‌ياند. ئه‌و دايكانه مايه‌ى شانازين و ده‌ستيان ماچ ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: ئه‌مڕۆ له‌م ياده‌دا، كه رووفاتى 100 ئه‌نفالكراوى بارزانى به خاكى پيرۆزى نيشتمان ده‌سپێرين، دڵ و هۆش و خه‌ياڵم لاى دايك و هاوسه‌ر و خوشكانى جگه‌رسووتاوى ئه‌نفالكراوان و منداڵ و كه‌سوكاريانه، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. سوپاس و پێزانين بۆ خه‌ڵكى جوامێر‌ى هه‌ولێر و هه‌موو ئه‌وانه‌ى يارمه‌تی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانيان دا.