زایەڵە - موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر خۆپێشاندانەکان بە "شۆڕش" وه‌سفده‌كات و دەڵێت، "شۆڕشە خۆڕسکە ئاشتیخوازەکە وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازادکرد". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه "ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لەسیستمی سیاسی."
موقتەدا سەدر لەپه‌یامێكدا باس لەدۆخی سیاسی عێراق‌و خۆپێشاندانەکانی بەغدا دەکات‌و نوسیویه‌تی، "ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لەسیستمی سیاسی‌و رەواندنەوەی ستەمکاریی، نەهێشتنی گەندەڵی، تاکڕەوی لەدەسەڵات و لایەنگیری بۆ وڵاتانی دەرەوە، بۆیە داوا لەهێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی و هۆزەکان دەکه‌م پشتیوانی شۆڕشگێڕانی چاکسازیی بکەن".
موقتەدا سەدر خۆپێشاندانەکان بە "شۆڕش" ناودەبات‌و ده‌ڵێت، داوا لەهەمو "شۆڕشگێڕانی چاکسازیی" لەناو رۆڵەی هۆزەکان، هێزە ئەمنییەکان، ئەندامانی حەشدی شەعبی دەکه‌م ملکەچبونی هەمو چین توێژەکان رەتبکەنەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو دروشمەی کە خۆپیشاندەران هەڵیانگرتوە کە چاکسازییە لەم وڵاتەدا، بۆیە بانگەواز بۆ هەموان دەکات لەژێر ئاڵای عێراق و بڕیاری گەلدا یەکبگرن."
رێبەری رەوتی سەدر باسی لەوەش کردووه، "شۆڕشە خۆڕسکە ئاشتیخوازەکە وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازادکرد، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌عێراقدا به‌ئاگری سته‌م‌و تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵی‌و داگیركاری‌و شوێنكه‌وته‌یی چزاون."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در هیوای خواستووه مه‌رگه‌ساتی له‌ده‌ستچونی ده‌رفه‌تی زێڕینی یه‌كه‌می ره‌وته‌كه‌یان له 2016دا دوباره نه‌بێته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه، به‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆ گۆڕانكاری له‌سته‌م و تاریكی و گه‌نده‌ڵی‌و تاكڕه‌وی‌و شوێنكه‌وتنی ده‌ره‌كی و پشكپشكێنه‌ی تائیفییه‌وه كه له‌داگیركردنی عێراقه‌وه له‌سه‌ر سینگی عێراق نیشتووه."
ده‌شڵێت، "به‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌سیسته‌می سیاسی‌و ده‌ستورو هه‌ڵبژاردن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی قوڵدا ساخته‌كاریی تێدا ده‌كرا."
ئه‌وه‌شی نوسیوه، "هه‌موتان به‌رپرسن، به‌رپرسیارێتیتان له‌تاقیكردنه‌وه‌دایه، یان عێراقێكی ره‌گداكوتاو، یان عێراقێكی شوێنكه‌وته، كه گه‌نده‌ڵكاران‌و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌ماعكاری دنیایین‌و له‌لایه‌ن ده‌ستی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتییه‌وه جوڵه‌یان پێده‌كرێت."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در داوای له‌هه‌موو لایه‌ك كردووه په‌یوه‌ستی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بن، كه لایه‌نگرانی ده‌ستیانپێكردووه‌و جوڵه‌كه‌ی به‌راپه‌ڕینی حوسێن له‌دژی سته‌مكاران چوواندووه.