زایەڵە - بەهۆی هێرشی فڕۆکەی تورکیەوە قوربانی هەیە.
د. دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی ڕانیه له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و هاووڵاتییه‌ى كه له ئه‌نجامى هێرشێكى درۆن له سه‌ر رێگاى ڕانیه - چوارقوڕنه برینداربوو رایگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتییه‌ى كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه لاى ئێمه ته‌مه‌نى 40 بۆ 50 ساڵه و جلى سه‌ربازى له‌به‌ردا نییه و له ڕان و پشتى بریندارى هه‌یه و پێویستى به نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌یه. ئێمه چاره‌سه‌رمان بۆ كردووه و دۆخى ته‌ندروستى جێگیره.
له‌باره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن برینداره‌كان دوو كه‌سن به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی ڕانیه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ته‌نیا یه‌ك بریندار گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانى ڕانیه و به‌پێى زانیارییه‌كانى من برینداری تر نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ڕانیه .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم