زایەڵە - قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیی و ڤێتێرنه‌رییه‌كانه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پیتزاو شاورمه‌ی حه‌له‌بی له‌ ناوبازاڕی به‌كره‌جۆ داخست.

ئاماژەی بەوەشداوە ،له‌میانی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووە هیچ پابه‌ند نییه‌ به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و پاشماوه‌ی مشك و قرتێنه‌ری تر له‌ناو كۆگا و شوێنی ئاماده‌كردنی خواردنه‌كانیدا بینراوه .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم