زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: لێكۆڵینەوە بۆ چارسەركردنی نەخۆشی دارگوێز دەكرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، وەفدێكی شارەزای بواری پاراستنی ڕووەك لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە ھاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی ھەڵەبجە،سەردانی ناوچەی ھەورامانیان كرد، بەمەبەستی لێكۆلینەوە و دیاریكردنی نەخۆشی دارگوێزەكانی ھەورامان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو پاشان وەفدەكە نموونەی نەخۆشییەكەیان وەرگرت بۆئەوەی لە تاقیگەكان پشكنینی بۆ بكرێت بۆ دەستنیشانكردنی ھۆكاری نەخۆشیەكە و چارەسەركردنی.
ئەم نەخۆشییە زیاتر لە (١٠)ساڵە لەم ناوچەیەدا بڵاوبۆتەوەو ساڵ لەدوای ساڵ زیاتر دەبێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم