زایەڵە - موقتەدا سەدر رێبەری رەوتى سەدر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، گەل قسەى خۆی کردو پەیامەکەیان گەیشتووە، دەشڵێت، بەهیچ شێوەیەک بە خوێنڕشتن رازی نابم.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئێوارەی ئەمڕۆ پەیامێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ئەوان ئەزموونی گفتوگۆیانکردووە و سودی نەبووە، دەشڵێت "خوازیاری خوێنڕشتن نیم".

سەدر لەو پەیامەیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستای عێراق و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد.

هاوکات وتیشی "گەل لە چینی دەسەڵاتدا بێزار بووە و منیش ئامادەم لە پێناو چاکسازیدا شەهید بم".

هه‌روه‌ها سەدر ئەوەشى خستەڕوو، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵیان تاقیكرده‌وه‌، بینیمان وڵات چی لێهات  وێرانكاری به‌دوادا هات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل قسه‌ی خۆی كرد، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ سوودیان نابێت.

رێبەری رەوتى سەدر دەشڵێت"رازی نابم به‌ خوێنڕشتن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام چاكسازی به‌ قوربانیدان ده‌بێت، ئاماده‌م شه‌هید بم له‌ پێناو چاكسازی و رزگاری گه‌ل و نیشتمان".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در وتی، ئه‌ی خه‌ڵكی عێراق ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری و چاكسازیتان ده‌وێت، من چاوه‌ڕێتان ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌م واقیعه‌شتان ده‌وێت، ئه‌وه‌ بۆ خۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

رێبەرى رەوتى سەدر وتیشی: ئێمه‌ چاكسازیمان له‌ ره‌وتی سه‌دره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌، له‌ ره‌وتی سه‌در پیاوانی سه‌رسه‌خت هه‌ن له‌ رووی ئاماده‌یی و ژماره‌وه‌ بۆ قوربانیدان.

ناوبراو جەختیکردەوە کە بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكی ئاسمانی و پشتیوانی خودا بۆ هه‌مووان بێت، دڵنیام زۆرینه‌ی گه‌ل له‌م چینه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ پڕ بووه‌، ئێمه‌ش پێیان ناڕازین، ده‌موچاوه‌ كۆنه‌كان هیچ بوونێكیان نابێت.

لە کۆتایشیدا سەدر رایگەیاند، له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی ئاشتیخوازانه‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ داوای چاكسازی ده‌كه‌ن.