زایەڵە - حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر و سەرکردە لە چوارچێوەى هەماهەنگى پێشوازى لە وتارەکەى موقتەدا سەدر کرد.  
عەبادى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "من پێشوازی لە وتارەکەی موقتەدا سەدری برا دەکەم، لە زۆر ڕووەوە لەگەڵ دەستپێشخەری ئێمە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە یەکدەگرێتەوە".  
وتیشى "سڵاو لە هەنگاوەکانی و هەموو برایان دەکەم بۆ پاراستنى خوێن و بەدیهێنانی چاکسازی. داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م ده‌ست بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردن به‌ خه‌ڵك و چاكسازی له‌ سیسته‌م و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی ده‌ستووری، له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی ته‌ندروست و ئاشتیانه‌وه‌".