زایەڵە - عەلی حمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،    پێشتر ڕەخنەمان گرت، دۆسیەی زەوی کۆنی مەسڵەحەی سلێمانیمان دا بە دادگا، کە ناکرێت زەویەکی نایاب بێ بەرامبەر بکرێتە پرۆژە نیشتەجێبون بەناوی وەبەرهێنان هەوڵی ڕاگرتنیماندا.لەگەڵ چەندین لایەنی پەیوەندیدار قسەمکرد.

هەرچەندە ئەمە خواستی تەواوی ئێمە نیە، بەڵام بەراورد بەو زەویانەی بێ بەرامبەر دراونەتە سەدان پرۆژە، باشە.

وتیشی، کۆمپانیا، پارە بە هیچ کەس و حیزبێک نەدات 21ملیار  دینار بۆ پرۆژەی سلێمانی خەرجبکرێت،بڕیارە لە زووترین کاتدامانگێکبە دروستکردنی بەرزە پردێکی هاوچەرخ لە سەڕێی گشتی بۆ بەکرەجۆ دەستپێبکات.پێموابێت بەراورد بەو واقعەی ڕابردوو ئەم بیرۆکە بۆ چەندین پرۆژەی دیکە جێبەجێبکرێت باشە.. من هەوڵدەدەم و پشتیوانیمان پێویستەو چاودێریش دەبم.

هێمای بەوەشکرد، بڕیارە شارەوانی سلێمانی، لە ئێستا بەدواوە زەوی بێ بەرامبەر نەداتە هیچ پرۆژەیەک… کارمان  لەسەر دۆسیەی چەند زەویەکی تر کردوە، کە دراوە بە پرۆژە، بڕیارە ئەوانیش بڕە پارەیەکی هاوشێوەی زەوی مەسڵەحەیان  لێوەربگیرێت بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سلێمانی.ئەمە سەری گرت بە وردی باسی دەکەین و چاودێری دەبین.. شارەوانیش ئەمە بکات لەبەرامبەر درەستکردنی  پرۆژە بۆ سلێمانی کارێکی باشە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم