زایەڵە - وتاربێژی نوێژی یەکگرتووی هەینی لە بەغدا و نوێنەری موقتەدا سەدر جەخت لە داواکەی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکاتەوە و دەشڵێت، ئەوەی شکستی هێنا جارێكی دیکە نایەتەوە دەسەڵات.  
موهەنەد موسەوی، نوێنەری موقتەدا سەدر و وتاربێژی نوێژی یەگرتووی هەینیدا (ئەمڕۆ) ڕایگەیاند، "پرۆژەی چاکسازیی موقتەدا سەدر وەک خۆی دەمێنێتەوە، مەرجەعییەت دەرگای بەڕووی لایەنە خۆسەپێنەکاندا داخستووە، ئەوەی شکستی هێنا جارێكی دیکە نایەتەوە دەسەڵات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق بووەتە دیلی گەندەڵی و حکومەتە تەوافوقی و دابەشکارییەکان زیانێکی زۆریان بە سامانی عێراق گەیاندووە و خزمەتگوزارییەکان زۆر کەمن."
موسەوی جەختیشی لە پەیامەکەی پێشووی سەدر کردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و وتیشی، "پێویستە عێراقییەکان پەلە بکەن لە گەڕان بەدوای چاکسازی و ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن."