زایەڵە - ئەندامی  پەرلەمانی  عێراق  لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند بەشە بەنزینی سلێمانی لە بەغداوە زیاد دەکرێت.
د بڕیار ڕەشید  ئەندامی  پەرلەمانی  عێراق  بە رایەڵەی  ڕاگەیاند،     دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگایی سلێمانی بەڕێز کاک ئازاد لە بەرواری ۱۰ی٤، سەردانی بەڕێز حامد زۆبەعی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردنی سوتەمەنی کرد،  بەمەبەستی زیادکردنی بەشەبەنزینی پارێزگایی سلێمانی بەڕێز بریکاری وەزیر لە ۱۲/٥/۲۰۲۲ بە نوسراوی ژمارە۱۳٤٨۷ ئاگاداری کردینەوە کـە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی بڕی ۱٨۰ هەزار لیتر، بەڵام بەهۆی گرفتی کەمی بەرهەم و زۆری داوا لەسەر بەنزین لەپارێزگاکانی تر ئەوکات ئەم ڕەزامەندیە جێبەجێ نەکرا، ئێمەش بەمەبەستی بەلارێدانەبردنی داواکەمان میدیاکانمان لێ ئاگادارنەکردەوە، بەڵام بەبێ دابڕان ماوەی زیاتر لە سێ مانگـە بەوردی و بەهێمنی لۆبی بۆجێبەجێکردنی ئەم داوایە دەکەم کەخواستی سەرجەم خەڵکی پارێزگایی سلێمانیە خۆشحاڵانە ئەمڕۆ بەزارەکی ئاگادارکراینەوە کە بەڕێز وەزیری نـەوت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئەو بەشە بەنزینە بۆ پارێزگایی سلێمانی کە ئێستا  کۆی گشتی بەنزینی نێردراو لەبەغدا بۆ سلێمانی بەپێی داتایی وەزارەتی نەوت ٥٤۰ هەزار لیتر بەنزینـە، بەم زووانـە بەگوێرەی بەڵێنەکانی وەزارەتی نەوت دەگاتە سلێمانی و هەر بەپێ قسەی خودی وەزیری نەوت"ئەمە یەکەمین جارە ئەو ڕێژە زۆرە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پارێزگایی سلێمانی ترخان بکرێت .
ناوبراو وتیشی،  بەوهیوایی ئەم زیادەیە ببێتە هۆکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانیش لە سلێمانی کەمکردنـەوەی بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیان.سوپاسی زۆرم بۆ بەڕێز کاک حاکم سالاری وەزیری داد و کاک ئازاد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە هاوکارێکی باش بوون لە جێبەجێکردنی ئەم داوایە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم