زایەڵە - لە ئێستادا لەبەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەنزین بە دەبە لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت و باس لە وەدەكرێت كە ئەو بەنزینە لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێم دەكرێت و دەوترێت كوالێتی بەنزینەكە و نرخەكەشی لەچاو بەنزینی بەنزینخانە حكومیەكاندا زۆر باشترە.

لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین، بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕاگەیاند،  چاوەڕوانین بزانین لە ڕۆژانی ئایندەدا نرخی بەنزین چی بەسەر دێت و تا ئێستا ڕوون نیە ئایا نرخەكە چەنێك دادەبەزێت یاخود بەجێگیری دەمێنێتەوە.

لەبارەی كوالێتی بەنزینی 690 دیناری و 800 دینارییەوە، ئەوەی خستەڕوو: لە ڕابردوودا گلەی لە خراپی كوالێتی ئەو بەنزینانە دەكرا، بەڵام ئێستا كوالێتیەكەی باشترە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم