زایەڵە - خەڵکی تازیەبار لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، کرماشان و ئیلام ڕێوڕەسمی تازیەباریی عاشوورایان بەڕێوە برد.

ڕێوڕەسمی عاشوورای حسێنی ئەمڕۆ لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاو هاوکات لەگەڵ دیکەی پارێزگاکانی ئێران بەڕێوە چوو.

هاوڵاتیانی شیعە و سونە لە شار و شارۆچکەکان بە شێوەی بەربڵاو ڕێوڕەسمی تازیەباری عاشوورایان بەڕێوە برد و نموونەیێکی جوانی یەکگرتوویی و تەبایی ئیسلامییان پیشان دا.

وێنەکان؛ ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران