زایەڵە - شوێن پێ دۆزراوە بە پێی ئاسەوارناسان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 12 هەزارساڵ پێش لە ئیستا و بینینی ئەم شوێنپێیانە تەنیا لە کەش و هەوایەکی تایبەتا مومکینە.
ئاسەوارناسان تاقمێک لە شوێن پێ مروڤیان لە ناوچەی یوتای ئەمریکا دۆزیوتەوە کە مێژووی دووهەزار ساڵەی هەیە و تەنیا لە کەش و هەوای تەڕ و نمداردا دەبینرێت هەر بۆیە بە نێوی شوێن پێ مێردزمە نێوی لێ دەبرێت.
دارۆن دۆک ئەندامی کۆڕی لێکۆلێنەوەی مرۆڤناسی ڕێکخراوەی far western و توماس ئوربان لە زانستگای کێرنل توانیویانە ئەم شوێن پێگە بدۆزنەوە.
پێشتریش لەم ناوچەیەدا شتهایەکی دیکە وەکوو بوورکان لە ئێسقانی باڵەندەکان و کەرەستەگەلێکی بەردینەی مێژوویی کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ 12300 ساڵ پێش لە ئیستا، دۆزرابوویەوە.
یەکەمجار کەش و هەوای ئەو ناوچەیە بوو بە هۆی بینین ودۆزینەوەی ئەو شوێن پێیە مێژووییانە.
کۆی شوێن پێیە دۆزراوەکان لەم ناوچەیەدا تا 88 دانە دەگات، کە جگە لە شوێن پێ گەورەساڵان، شوێن پێ منداڵانی تەمن 5 تا 12 ساڵانیش تێیاندا بوونی هەیە.
دۆک لەبارەی هەبوونی ئەم جۆرە شوێن پێیانە لەسەر زەوینەوە دەڵێ: ئەم شوێن پێیانە پیشان ئەدات کە خەڵکی لەم شوێنەدا و دەنێو ئاوێکی نیوە قووڵدا خەریکی هات و چۆ کردن بوون و قوڕ و زیخ بووەتە هۆی تۆمار کردنی ئەو شوێن پێیانە.
هەبوونی ئاوا شوێن پێگەلێ لە وڵاتەیەکگرتووەکان و دۆزینەوەیان بۆ ئاسەوارناسان زۆر گرینگە.