زایەڵە - رێوڕه‌سمی عاشورا له ناوچه‌ی به‌رزنجه‌ی سلێمانی بەڕێوەچوو.
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی سه‌ركونسوڵگه‌ری سێ شه‌مه 9 ی ئابی 2022ی زاینی به‌شداریان كرد له رێوڕه‌سمی عاشورای ساداتی به‌رزنجی له ناوچه‌ی به‌رزنجه‌ی پارێزگای سلێمانی.
له‌م رێوڕه‌سمەدا نوێنه‌رانی شێخ مه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا سیستانی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌زارگه‌ی پیرۆزی ئیمام حسێن (ع)، جه‌زا سه‌ید مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سایه‌تییه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌ركرده و نوێنه‌رانی ته‌ریقه‌ته‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك ئاماده‌بوون، د.سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی، ڕاوێژكاری ئاینی خوالێخۆشبوو جه‌لال تاڵه‌بانی و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له میانه‌ی وته‌یه‌ك دا، بزوتنی ئیمام حسێن (ع)ی به بزووتنه‌وه‌یه‌كی دژ به سته‌م زانی، كه له پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 14 سه‌ده هێشتا له ویژدانی موسڵمانان و شوێنكه‌وتووانی مه‌زهه‌به‌كان و ته‌ریقه‌ته جیاوازه‌كان دا به زیندوویی ماوه‌ته‌وه. له كۆتایی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، گروپی نواندن، به سووتانی ڕه‌مزیی و سیمبۆلیكی خێمه‌كان، به‌شێك له ئازاره‌كانی ئه‌هلی به‌یتی له پاش شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن (عێراق) و هاوه‌ڵانی دا نیشان دا.