جام کوردی - نیگار غەریب ساڵح زەریفی نوسەر و شاعیری دیاری کورد، کۆچی دوایی کرد.
هەواڵی کۆچی دوایی نیگار غەریب ساڵح زەریفی نوسەر و شاعیری دیاری کورد، بەیانی هەینی ١٢ی ئاب، بڵاوکرایەوە.
خاتوو نیگار هاوسەری کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی "فەوزی ڕەمزی مەلا مارف" لە ڕووداوێکدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوای کردووە .
شاعیر "نیگار غەریب" چەندان هۆنراوەو نوسینی بڵاوکراوەی هەیە.