زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت وهاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكوومەت كرد.
ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام 20/9/2022 دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوون، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوون، لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن، ئەگینا دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم