زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەیەکێک لە کۆگاکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر برنج و گەنم و گويز و ئارد و نۆکی خراپبوودا کە ئامادەکرابوو بکرێن بە عەلەف و بدرێن بە ئاژەڵ.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند لەبازاڕی ژێرپردەکەی سلێمانی لەیەکێک لە کۆگاکاندا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی وشکەدا کە سەرەڕای ئەوەی شوێنەکەی گونجاو نەبووەو پاشەرۆی زۆری مشک و جرجی تیا بووە، سەرجەمی ئەو خۆراکانەش بەسەرچوون و شیاو نەبوون بۆئەوەی بکرێن بە عەلەفی ئاژەڵ، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە داخراو تەواوی خۆراکەکەنیش لەناوبران.
وتیشی لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم