زایەڵە - دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند تا ناوەڕاستی مانگی رابردوو زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار ڕوویان لەهەرێم كردووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە تۆپبارانەكەی گوندی پەرەخ لە سنووری زاخۆ كاریگەری لەسەر هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان هەبووبێت.
 ئیبراهیم عەبدولمەجید بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  لە سەرەتای ساڵەوە تاوەكو ناوەڕاستی مانگی رابردوو، زیاتر لە 3 ملیۆن و 800 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
رۆژی 20ـی تەممووزی 2022، لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوە چوار گولـلەتۆپ لە گوندی پەرەخ لە سنووری زاخۆ 9 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 26ـی دیكەش بریندار بوون كە سەرجەمیان هاووڵاتیی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بوون. بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار رەتیدەكاتەوە، تۆپبارانەكە بووبێتەهۆی كەمبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران.
ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو نزیكەی پێنج ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش كرد، لە رۆژانی داهاتوودا سەرۆكی دەستەكەیان سەردانی بەغدا دەكات.
وتیشی: ئامانجی سەردانەكە پێدانی دڵنیایی زیاترە بە كۆمپانیاكانی گەشتیاری و گەشتیارانی عێراقی بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و دڵنیا دەكرێنەوە لە پاراستنی گیانیان و پێشكێشكردنی خزمەتگوزاریی پێیان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم