زایەڵە - عەلی حمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەبارەی داگیرکردنی هەزاران پارچە زەوی و شوێنی خزمەتگوزاری لە سلێمانی

لەماوەی ڕابردودا چەندین جار یاداشت و بەدواداچونمان کرد بۆ داگیرکردنی نزیکەی (٤٥ هەزار پارچە) زەوی لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی دیکە. لە سلێمانی.

وتیشی،  لە چەند ڕۆژی ڕابردودا جارێکی دیکە دۆسیەکەم خستەوە بەردەم سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی چارەسەر کردنیاندا،ئێستا کە ئەم پرۆسە ڕاگیراوە کارێکی باشە، دەبێت ئەوەشی داگیرکراوە بگەڕێتەوە، ئەوەشی دەستدرێژیە بۆ سەر ماستەر پلان و شوێنە خزمەتگوزاریەکان لاببرێت و بگەڕێتەوە.. وەک چۆن بۆ داگیرکاری ڕەخنەمان هەبوە.گەڕاندنەوەش بە کارێکی باش دەزانین.

ڕونیشیکردەوە،  ناکرێت دەیان هەزار فەرمانبەر چەندین ساڵە چاوەڕێی پارچەیەک زەویەک بن پێیان نەدرێت و چەند بەرپرسێکیش بەبەهای سەدان ملیۆن دۆلار زەوی بفرۆشن.سوپاس بۆ ئەوانەی پشتیوان بون.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم