زایەڵە - بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار ڕایگەیاند بۆ ئەمساڵ 15 مامۆستای وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرزی نوێی خویندنی ئەمساڵ 15 مامۆستای وانەبێژ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.
عەدالەت لەتیف بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای كەلار ڕایگەیاند ، ساڵی ڕابردوو ئامارێكیان لەو خوێندكارانەی كە حاڵەتی تایبەتیان هەیە لە نەخۆشی و گۆشەگیری و جۆرەكانی تری نەخۆشی كە ناتوانن وەك خوێندكارەكانی تر سود لەبابەتەكان ببینن وەرگرتووە.هاوكات لەسەر ڕۆشنای ئەو ئامارە داوای ئەو مامۆستایانەیان كردووە كە وەك ڕاهینەر لەگەڵ ئەو خوێندكارانەدابن و هاوكاریان بكەن كە وەك خوێندكارەكانیتر سوود لە وانەكان ببینن.
وتیشی، ئەو مامۆستایانەی دادەمەزرێندرێن وەك وانەبێژ بەسەر ئەو خویندنگایانەدا دابەشدەكرێن كە پێویستیانە و خوێندكاری نەخۆشیان هەیە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم