زایەڵە - دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران و کۆچبەران دەڵێت، "هێشتا هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەو یەختەی لە 10ی ئەم مانگە لە نزیک دورگەی کارپاتۆسی وڵاتی یونان نوقم بوو، کۆچبەری عێراق و هەرێمی کوردستانی تێدابووبێت."
دەزگاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (17ی ئابی 2022) دەڵێت، "ئەگەر چی لە زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە کە گوایە هاوڵاتی عێراقی و هەرێمی کوردستان لە ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی ئەو یەختەی کە لە 10ی ئەم مانگە لە نزیک دورگەی کارپاتۆسی وڵاتی یونان نوقم بوو بێسەر و شوێن بوون و گیانیان لەدەست داوە".
دەشڵێت، "دوای بەدوا داچونێکی ووردی نوێنەرانی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان و وڵاتی تورکیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ سەفارەتی عێراقی لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی یونان و تورکیا هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵانە کە بڵێت کۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لەو یەختەداهەبووە".
دەزگاکە دەشڵێت، "واتا تائێستا بەهیچ شێوەیەک نە لە کۆچبەرە بێسەروشوێن بووەکان و نە لەکۆچبەرە ڕزگار بووەکان هیچ هاوڵاتیەکی عێراقی و کورد تۆمار نەکراوە ، وەک دەزگای لوتکە تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدوا داچونەکانمان."
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە دەڵێت، "ئەگەرچی ژێر ئاو کەوتنی یەخت و بێسەر و شوێن بوونی کۆچبەر لە هەر سوچێکی جیهان هەۆاڵێکی دڵ تەزێن و ناخۆشە، بەڵام بەخۆشحاڵیەوا دوای بەدواداچونی نوێنەرەکانمان لە وڵاتی یۆنان و تورکیا پێیان ڕایاگەیاند کە هیچ هاوڵاتیەکی عێراقی و کورد لەم ڕوداوی 10ی ئابی 2022 تۆمار نەکراوە".
دەشڵێت، "ئەو خێزانە بەڕێزانە کە لە پێناو بیستنی هەواڵێکی ڕۆڵەکانیان بەپەرۆشن پیان ڕادەگەیەنین کە هیچ کوردێک تۆمار نەکراوە لەو ڕووداوەدا، نوێنەرانی دەزگای لوتکە ڕایدەگەێنن هەر کۆچبەرێک کە بە ڕێگا نایاساییەکانی (دەریای و وشکانی)کە کۆچ دەکەن و لەلایەن پۆلیسی سەر سنوری کەناراوەکان کە دەستگیر دەکرێن، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کەرەنتینە دەکرێن و زۆر کات ڕێگەیان پێنادەن کە ئامێرکانی پەیوەندی بەکار بهێنن."